ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد
وێستگه نیوز –
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات به مه‌به‌ستی گفتوگۆ و ئالوگۆڕكردنی زانیاری سه‌باره‌ت به پرسی بودجه و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆژه‌ی سه‌رژمێری پێكبهێرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه11ی ئه‌یلولی 2019 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
وێبسایتی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی فیدراڵ و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی له فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كه رۆژی 8 ی ئه‌یلول له هه‌ولێر به‌سترا خسته‌ڕوو.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بڕیار درا، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات به مه‌به‌ستی گفتوگۆ و ئالوگۆڕكردنی زانیاری سه‌باره‌ت به پرسی بودجه و به‌شداری هه‌رێمی كوردستان له قۆناخی سه‌ره‌تای ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی بودجه‌ی 2020 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ.
بڕیاریشدراوه، لیژنه‌كانی (دارایی، نه‌وت وگاز، یاسایی) له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بانگهێشتی هه‌رێمی كوردستان بكرێن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، رۆژی پێنجشه‌ممه 2019/9/12 شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه بۆ خستنه‌ڕووی داتا و زانیاریی پێویست له باره‌ی گفتوگۆی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ.
له بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پلاندانان راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی سه‌رژمێری له عێراق پێشكه‌ش كرد كه بڕیاره ساڵی 2020 ئه‌نجام بدرێت.
وه‌زیری پلاندانان تیشكی خسته سه‌ر لایه‌نه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه و ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. له‌مباره‌یه‌وه بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكبهێرێت بۆ هه‌لسه‌نگاندنی پڕۆژه‌ی سه‌رژمێرییه‌كه به‌ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی كوردستانییان به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانه‌وه.
له كۆتاییدا، كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆی له باره‌ی میكانیزمی نوێ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی باج كرد به شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بێت.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پرۆژه‌ی په‌یڕه‌وی تایبه‌ت به تیانووسی بازرگانی (الدفاتر التجاریه)ی په‌سه‌ند كرد كه میكانیزمی نوێ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی باج له خۆده‌گرێت.
PM:04:09:11/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت