بارزانی: داعش له‌ناو نه‌چووه و خه‌ریكی خۆ رێكخستنه‌وه‌ن
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به جێگری سه‌رۆكی نێرده‌ی تازه‌ی ئه‌مریكا له عیراقی راگه‌یاند كه ئه‌گه‌رچی داعش له‌ڕووی شه‌ڕی به‌ره‌ییه‌وه شكاوه، به‌ڵام له‌ناو نه‌چوون و خه‌ریكی خۆ رێكخستنه‌وه‌ن.
باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ی 9ی 2019 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازی له برایان مه‌كفیتێرز، جێگری سه‌رۆكی نێرده‌ی تازه‌ی ئه‌مریكا له عیراق كرد".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له دیداره‌كه‌دا كه ستیڤ ڤیگن كونسوڵی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، سه‌ره‌تا جێگری سه‌رۆكی نێرده‌ی تازه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق خۆشحاڵیی خۆی به دیداره‌كه راگه‌یاند و وێڕای به‌رزنرخاندنی رۆڵی بارزانی له پڕۆسه‌ی سیاسیی عیراق و ناوچه‌كه‌دا، رایگه‌یاند كه هاتوون تێڕوانینی بارزانی له‌باره‌ی كۆی دۆخی ئێستای عیراق و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا، ببیستن".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "له دیداره‌كه‌دا به درێژی باسی گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرا و بارزانی جارێكی دیكه جه‌ختی كرده‌وه كه پشتیوانیی دیالۆگ ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور. هه‌روه‌ها دۆخی سیاسیی ناوچه‌كه و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش خرایه به‌ر باس".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بارزانی رایگه‌یاند كه "ئه‌گه‌رچی داعش له‌ڕووی شه‌ڕی به‌ره‌ییه‌وه شكاوه، به‌ڵام له‌ناو نه‌چوون و خه‌ریكی خۆ ڕێكخستنه‌وه‌ن".
سه‌رۆكی پارتی ته‌ئكیدی كرده‌وه كه "داعش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر هه‌موولایه‌ك، بۆ هه‌ندێ لا هه‌ڕه‌شه‌ی نزیك و بۆ هه‌ندێكی تر هه‌ڕه‌شه‌كه دوورمه‌ودایه، ئه‌و هۆكارانه‌ش كه داعشیان دروست كرد وه‌كخۆیان ماون و چاره‌سه‌ر نه‌كراون".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دوا پێشهاته سیاسییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه و بارودۆخی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 تاووتوێ كرا".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "بارودۆخی سوریا ته‌وه‌رێكی تری ئه‌و دانیشتنه بوو و بارزانی نیگه‌رانی و تێبینییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر بارودۆخ و داهاتووی گه‌لی كورد له سوریا به شاندی میوان ڕاگه‌یاند".
PM:03:33:11/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 1832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت