ئاسایشی سلێمانی سزادانی حه‌وت كه‌سی راگه‌یاند
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی سزادانی حه‌وت كه‌سی به‌تۆمه‌تی كێشان و بازرگانی كردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانیدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: هێزه‌كانیان توانیان له رۆژانی 11ی نیسان تا ڕۆژی 18ی ئایاری 2019، به‌بڕیاری دادوه‌ر له پارێزگای سلێمانی حه‌وت كه‌س به‌پێی ماده‌ی (14 موخه‌ده‌رات) ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی وتووه: رۆژانی 3 و 4ی ئه‌یلولی 2019، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی 2، سزادران به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه:
1- (أ، أ، ح) له‌دایكبوی ساڵی 1978 ره‌گه‌زی (نێر) پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ و، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 450 هه‌زار دینار.
2- (ف، أ، گ) له‌دایكبوی ساڵی 1978 ره‌گه‌زی (نێر) پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 450 هه‌زار دینار.
3- (د، د، م) له‌دایكبوی ساڵی 1999 ره‌گه‌زی (نێر) پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 450 هه‌زار دینار.
4- (ك، م، ص) له‌دایكبوی ساڵی 1985 ره‌گه‌زی (نێر) پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 450 هه‌زار دینار.
5- (م، ف، م) له‌دایكبوی ساڵی 1989 ره‌گه‌زی (نێر) پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 450 هه‌زار دینار.
6- (پ، د، ع) له‌دایكبوی ساڵی 1998 ره‌گه‌زی (نێر) پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی‌هه‌شت مانگ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 450 هه‌زار دینار.
7- (س، ب، ص) له‌دایكبوی ساڵی 1972 ره‌گه‌زی (نێر) پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 450 هه‌زار دینار.
PM:02:57:11/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت