پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل گیان له‌ده‌ستدانی كه‌سێكی لێكه‌وته‌وه‌


وێستگە نیوزـ

پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرایده‌كات، كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر له‌ ئه‌نجامی پێكدادامی دوو ئۆتۆمێل له‌ جۆره‌كانی نیسان پیكاب و تراكتۆرێك، شۆفێری تراكتۆره‌كه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.


پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد: کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ی ئه‌یلولی 2019، لە ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پیکاب/ نیسان) و تراکتۆرێکی جۆری (فوڕگسن) خۆیان بەیەکدا کێشاو بەو هۆیەشەوە شۆفێری تراکتۆرەکە بەناوی (ع . ع . ع) لەدایک بووی 1950 دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر گیانی لەدەستدا.

به‌ وته‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین، ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ باوکی 15 کوڕ و کچە و پیشەی کاسب بووە، دوایی رووداوەکەش مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر گەیشتونەتە شوێنی مەبەست، بەبڕیاری دادوەر و بە مادەی 24 لە یاسایی هاتوچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە راگیر کراوە، دوای توێکاری بۆ تەرمەکەش رادەستی کەسوکاری کرایەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.


AM:11:11:11/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 2144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو