دوو ژن له شاره‌كانی كرماشان و كامیاران خۆیان كوشت
وێستگه نیوز ـ
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا دوو ژنی لاو لە شارەکانی کرماشان و کامیاران به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوه.
رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه: رۆژی شەممە 7ی ئه‌یلولی 2019، ژنێکی لاوی خەڵکی کرماشان بە ناوی کوبرا سدیقی، بە هۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە.
لەلایەکی دیکەوە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 5ی ئه‌یلولی 2019، ژنێکی لاوی خەڵکی کامیاران دوای ئەوەی لە هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووەوە لە یه‌كێک لە پارکەکانی ئەو شارە لە رێگای خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەنگاو لە شاری کامیاران ناسنامەی ئەو ژنە لاوەی "شەرارە باتمانی" راگەیاندووە.
لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا لانیکەم 10 کەس لە کوردستان کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە پێنج کەسیان ژن بوون.
هــ. ر
AM:08:58:11/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 5372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت