كۆشكی سپی جێگره‌وه‌ی بۆڵتۆنی ئاشكرا كرد
چارڵز كوپه‌رمان
وێستگه نیوزـ
كۆشكی سپی جێگری جۆن بۆڵتۆن-ی وه‌ك راوێژكاری نوێی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكراكرد كه له‌دوای بۆڵتۆن ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
هۆغان غیدلی، جێگری وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند: ئیداره‌ی ئه‌مریكا چارڵز كوپه‌رمان جێگری جۆن بۆڵتۆن بووه و ئیداره‌ی جێگره‌وه‌ی راوێژكاری له‌سه‌ركارلابراوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا.
سه‌باره‌ت به هۆكاری لابردنی بۆڵتۆن له پۆسته‌كه‌ی، به‌رپرسه‌كه‌ی كۆشكی سپی رایگه‌یاندوه، هۆكاره‌كه ته‌نها یه‌ك دانه نییه، به‌ڵكو تره‌مپ و بۆڵتۆن له‌سه‌ر زۆر شت بیروبۆچونیان جیاواز بووه.
هاوكات رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له‌سه‌ر هۆكاری لابردنی بۆڵتن ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه تره‌مپ ده‌یه‌وێت بۆڵتۆن له بڕیاره جه‌وهه‌رییه‌كان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا دوور بخاته‌وه، به‌تایبه‌ت له دۆسیه‌كانی وه‌ك ئه‌فغانستان و ئێران و كۆریای باكور.
رۆژی سێشه‌ممه له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا جریوه‌یه‌كدا له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، رایگه‌یاند كه چیتر پێویستی به خزمه‌تگوزارییه‌كانی جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی نییه.
تره‌مپ رایگه‌یاندوه كه له‌گه‌ڵ زۆرێك له پێشنیازه‌كانی جۆن بۆڵتن هاوڕانه‌بووه و ئه‌ویش هاوشێوه‌ی ئه‌وانی دیكه‌ی ئیداره‌كه‌ی، جیاوازی له بیروبۆچونیاندا هه‌بووه.
بۆڵتن له 9ی نیسانی ساڵی 2018ه‌وه پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكای وه‌رگرتووه و پێشتریش 25ه‌مین باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بووه لە رێکخراوی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.
PM:11:53:10/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت