عادل عه‌بدولمه‌هدی گه‌یشته كه‌ربه‌لا
عادل عه‌بدولمه‌هدی لەکاتی بەسەرکردنەوەی یەکێک لە بریندارەکان
وێستگه نیوزـ
بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بریندارانی روداوه‌كه‌ی ناو ماته‌مگێڕانی مه‌زاری ئیمام حسێن، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق گه‌یشته شاری كه‌ربه‌لا.
نوسینگه‌ی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عیراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویكرده‌وه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی دوای گه‌یشتنی بۆ شاری كه‌ربه‌لا، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی حسیه‌نی كردوه و بریندارانی پاڵه‌په‌ستۆكه‌ی ناو مه‌زاری ئیمام حسێنی له‌و شاره به‌سه‌ر كردوه‌ته‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی بۆ شاری كه‌ربه‌لا له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پرسه و ماته‌مینی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی روداوه‌كه كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 10ی ئه‌یلولی 2019، به‌هۆی پاڵه‌په‌ستۆی ماته‌مگێڕان و زیاره‌تكارانی مه‌زاری ئیمام حسێن له‌یادی عاشورا له شاری كه‌ربه‌لا، ژماریه‌ك هاوڵاتی گیانیانله‌ده‌ستدا و برینداربوون.
لە دوایین ئاماریشدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ئاشكرایكرد كه 36 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100ی دیكه‌ش برینداربوون.
PM:11:28:10/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت