به‌وێنه..موقته‌دا سه‌در له‌گه‌ڵ خامه‌نه‌ئی و سوله‌یمانی ده‌ركه‌وت
سەدر لەنێوان سولەیمانی و خامەنەئی
وێستگه نیوزـ
میدیاكانی ئێران چه‌ن وێنه‌یه‌كی رابه‌ری ره‌وتی سه‌دریان له‌پاڵ رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بڵاوكرده‌وه كه هه‌ردووكیان به‌شدارییان له رۆژی عاشورا له ئێران كردوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ی ئه‌یلولی 2019، میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در به‌شداریی له یادی عاشورا له ئێران كردوه و وێنه‌كانیشان بڵاوكرده‌وه كه سه‌در له‌نێوان عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕی ئیسلامیی ئێران و قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسداران دانیشتوه.
هه‌ینیی رابردوو، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند كه موقته‌دا سه‌در-ی رابه‌ری ره‌وته‌كه‌ی له شاری قوم-ی ئێرانه.
PM:09:01:10/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت