سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پرسه‌نامه‌یان ئاراسته‌ی قوربانیانی روداوه‌كه‌ی كه‌ربه‌لا كرد
وێستگه نیوزـ
هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پره‌سه نامه‌یان ئاراسته‌ی قوربانیانی روداوی پاڵه‌په‌ستۆكه‌ی كه‌ربه‌لا كرد كه به‌هۆیه‌وه 131 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا و برینداربوون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 10ی ئه‌یلولی 2019، به‌هۆی پاڵه‌په‌ستۆی ماته‌مگێڕان و زیاره‌تكارانی مه‌زاری ئیمام حسێن له‌یادی عاشورا ژماریه‌ك هاوڵاتی گیانیانله‌ده‌ستدا و برینداربوون و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ئاشكرایكرد كه 31 كەس گیانیان لەدەست داوە و 100ی دیكه‌ش برینداربوون.
دوای روداوه‌كه‌ش، د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نسه‌یف خه‌تابی، پارێزگاری كه‌ربه‌لا پرسه‌ی خۆی گه‌یاندوه‌ته كه‌سوكاری قوربانیان و داوایكرد گرنگی به خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كان بدرێت.
هاوكات هه‌ریه‌ك له عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عیراق خه‌مباریی خۆیان له‌و روداوه ده‌ربڕی و مالیكی داوایكرد رێگه به دووباره‌بونه‌وه‌ی روداوی له‌و جۆره نه‌درێت.
هه‌ر له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ش، ماسیۆ تۆله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌دا پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی قوربانیانی مه‌زاری ئیمام حسێن له كه‌ربه‌لا كرد و نیگه‌رانیی بۆ گیانله‌ده‌ستدان و برینداربونی زیاره‌تكارانی مه‌زاره‌كه ده‌ربڕی.
لەكاتی دابەزین لەدەرگای رەجا بۆ مه‌زاری ئیمام حسێن و به‌هۆی به‌رته‌سنكبونه‌وه‌ی رێڕه‌وی زیاره‌تكاران، ئاستەنگ لەبەردەم ژمارەیەك بەشداربووی یادی عاشورادا دروستبووە و ژماره‌یه‌كیان كه‌وتونه‌ته‌سه‌ر زه‌وی.
كارمەندانی مه‌زاری ئیمام حسێن ویستویانە بەهانایانه‌وه بچن و رزگاریان بكه‌ن، به‌ڵام سەردانكەران ده‌ستیان به پاڵه‌په‌ستۆ كردوه و بەربەستەكەیان شكاندووە و بەهۆیەوە بەشێكیان بوون بە ژێر پێوە و لە 31 كەس گیانیان لەدەستداوە و 100ی دیكه‌ش برینداربوون.
PM:08:38:10/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت