ته‌ندروستیی عیراق دوا ئاماری قوربانیانی پاڵەپه‌ستۆكه‌ی مه‌زاری ئیمام حسێنی راگه‌یاند
قوربانیانی روداوەکە
وێستگه نیوزـ
لە یادی عاشورادا و به‌هۆی پاڵه‌په‌ستۆی ماته‌مگێڕان و زیاره‌تكارانی مه‌زاری ئیمام حسێن، ژماریه‌ك هاوڵاتی لە شاری کەربەلا گیانیانله‌ده‌ستدا و برینداربوون و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ئاشكرایكرد كه ژماره‌ی قوربانییه‌كان 131 كه‌سه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق بڵاویكردەوە، لەكاتی دابەزین لەدەرگای رەجا بۆ مه‌زاری ئیمام حسێن و به‌هۆی به‌رته‌سكبونه‌وه‌ی رێڕه‌وی زیاره‌تكاران، ئاستەنگ لەبەردەم ژمارەیەك بەشداربووی یادی عاشورادا دروست بووە و ژماره‌یه‌كیان كه‌وتونه‌ته‌سه‌ر زه‌وی.
راشیگەیاندوە: كارمەندانی مه‌زاری ئیمام حسێن ویستویانە بەهانایانه‌وه بچن و رزگاریان بكه‌ن، به‌ڵام سەردانكەران ده‌ستیان به پاڵه‌په‌ستۆ كردوه و بەربەستەكەیان شكاندووە و بەهۆیەوە بەشێكیان بوون بە ژێر پێوە و 31 كەس گیانیان لەدەست داوە و 100ی دیكه‌ش برینداربوون.
PM:05:54:10/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت