فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام لە دەربەندیخان بەڕێوەدەچێت
دیمەنێک لە شانۆی سەرشەقام.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگە نیوز-
مانگی 10 ی ئەمساڵ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام لە دەربەندیخان بەڕێوەدەچێت.
حەسەن حەمەساڵح ، بەڕێوەبەریی رۆشنبیری و هونەری دەربەندیخان و بەڕێوەبەری فێستیڤاڵ بە وێستگە نیوز-ی راگەیاند، فێستیڤاڵەکە 22 ی مانگی 10 چالاکیەکانی دەستپێدەکات و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوامی دەبێت.
وتیشی، "تا 20 ی ئەم مانگە بەرهەمە شانۆییەکان وەردەگیرێن و دەخرێنە بەردەم دوو لیژنەی فێستیڤاڵ، لیژنەی بینینی دەقەکان و هەڵبژاردنی بابەتەکان، لیژنەی دووەمیش لیژنەی داوەران کە بڕیار لە دەقە بەشداربووەکان دەدەن".
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام لە دەربەندیخان ساڵی 2010 یەکەم خولی دەستپێکرد و تا ئێستا پێنج خولی بەڕێوەچووە و خولی ئەمساڵیش دەبێتە شەشەمین خولی فێستیڤاڵەکە.
دەربارەی ئەو شەقام و شوێنانەی شانۆییەکانی تێدا نمایش دەکرێت حەسەن حەمەساڵح ئاماژەی بەوە کرد زۆربەی دەرهێنەر و ستافی شانۆکان خۆیان شوێنەکان هەڵدەبژێرن بەڵام بەشێوەیەکی گشتی لەناو شەقام و پارکەکانی دەربەندیخان نمایشەکان بەڕێوەدەچن .
ساڵی 2010 یەکەم خولی فێتیڤاڵەکە بەڕێوەچوو و هەتا 2014 هەموو ساڵێک بەردەوام بوو، بەڵام وەک بەڕێوەبەری فێستیڤاڵ ئاماژەی پێدەکات بۆ ماوەی چوار ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016 و 2018 بە هۆی قەیرانی داراییەوە بەێوەنەچوو.
حەسەن حەمە ساڵح دەشڵێت، " لە ئێستادا ئاماری ئەو وڵاتانەمان لەبەدستدا نیە کە بەشادری فێستیڤاڵی ئەمساڵ دەکەن بەڵام لە فێستڤاڵەکانی پێشوودا شانۆکارانی وڵاتانی، ئێران ، عێراق، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و فەڕەنسا و ئیسپانیا و ئەرژەنتین و میسر و چەند وڵاتێکی دیکە بەشدارییان دەکرد".
ش. ر
PM:05:27:10/09/2019
ئهم بابهته 3296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت