سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه
جۆن بیركۆ
وێستگه نیوز-
جۆن بیركۆ، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا دوێنێ دووشه‌ممه رایگه‌یاند ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه.
بیركۆ له‌میانه‌ی وتارێكیدا له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا رایگه‌یاند 31 ی ئه‌م مانگه ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت.
جۆن بیركۆ ماوه‌ی 22 ساڵه له‌ناو په‌رله‌مانی به‌ریتانیادایه، 12 ساڵ ئه‌ندامی په‌رله‌مان بووه و ماوه‌ی 10 ساڵیشه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه ده‌كات.
جێی ئاماژه‌یه 31 ی ئه‌م مانگه ئه‌و رۆژه‌یه كه بۆ ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا دیاریكراوه كه به بریكزیت ناسراوه.
PM:02:35:10/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت