گرته‌ی ڤیدیۆیی دوو منداڵه‌كه بووه جێ سه‌رنجی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
وێستگه نیوز – گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له شاری نیویۆرك تۆماركراوه، له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بڵاوبووه‌وه كه تیایدا دوو هاوڕێی تایبه‌ت دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م یه‌كتری ده‌بیننه‌وه و باوه‌ش به یه‌كدا ده‌كه‌ن.
باوكی یه‌كێك له منداڵه‌كان گرته‌ی ڤیدیۆیی ماكسوێل و فنیجان كه هه‌ردووكیان دوو ساڵانن تۆماركردووه و بڵاویكرده‌وه كه ته‌نها دوو رۆژ یه‌كتریان نه‌بینیوه و به‌گه‌رمی باوه‌ش به یه‌كدا ده‌كه‌ن.
مایكڵ سیزنیروس بۆ تۆڕی ی ABCنیوزی ئه‌مریكی وتی: "ماكسوێل و فنیجان نزیكه‌ی ساڵێكه یه‌كتریان ناسیوه و له‌و كاته‌وه له یه‌كتر جیانابنه‌وه".
وتیشی: " كاتێك ئه‌و دوو منداڵه بۆ ماوه‌یه‌ك گه‌ر كه‌میش بێت له یه‌كتر دوورده‌كه‌ونه‌وه، هه‌واڵی یه‌كتر ده‌پرسن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ماكسوێل و فنیجان پێكه‌وه وانه‌ی میوزیك ده‌خوێنن و حه‌زیان له سه‌مایه و دوو سه‌ماكاری نایابن و یاری تێنس ده‌كه‌ن.
گرته ڤیدیۆییه‌كه ملیۆنان جار له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه جیاوازه‌كان بینراوه و بووه‌ته جێی سه‌رنج و ستایشی به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
PM:01:50:10/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 5180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت