ئاگر له جبه‌خانه‌یه‌كی حه‌شد كه‌وته‌وه
وێستگه نیوز –
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه شه‌وی رابردوو له قه‌زای هیتی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار ئاگر له جبه‌خانه‌یه‌كی حه‌شدی عه‌شایه‌ری كه‌وته‌وه و ژماره‌یه‌ك گولـله هاوه‌ن و مووشه‌ك له گونده‌كانی نزیك قه‌زاكه كه‌وتنه خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به سۆمه‌ریه نیوزی وت: "دوێنێ شه‌و له قه‌زای هیتی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار ئاگر له باره‌گای (ئسود ئه‌لسه‌حرا)ی حه‌شدی عه‌شایری كه‌وته‌وه و چه‌ندین مووشه‌ك له گونده‌كانی نزیك ئه‌و كۆگایه كه‌وتنه خواره‌وه".
سه‌رچاوه‌كه وتی: "دوای هه‌وڵێكی زۆر تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی توانییان ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له سووتان رزگار بكه‌ن".
به‌گوێره‌ی به‌رپرسانی حه‌شدی عه‌شایری ناوچه‌كه، ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه به‌هۆی شۆرتی كاره‌بایی یان كه‌موكورتییه‌كی دیاریكراو بووه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه رووداوه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆیان له ناوچه‌كه راگه‌یاندووه.
له ماوه‌كانی رابردوودا چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی روویاندا، كه دواترینیان بۆردومانكردنی دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بوو بۆ یه‌كێك له پێگه‌كانی لیواكانی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای ئه‌نباری رۆژئاوای عیراق، كه ئه‌وكات حه‌شدی شه‌عبی به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل.
AM:08:40:10/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت