دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز -
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له سبه‌ینێوه ده‌ست به دابه‌شكردنی مانگی حوزه‌یرانی رابردوو ده‌كرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "سبه‌ینێ سێشه‌ممه 10ی ئه‌یلولی 2019 مووچه‌ی مووچه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80ی هێزی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌كه وتی: "رۆژی چوارشه‌ممه 11ی ئه‌یلول مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: "بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی رۆژانی دواتر دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت".
رۆژی یه‌كشه‌ممه 8ی ئه‌یلول مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته دابه‌شكراو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی ئه‌یلولی 2019، به‌هۆی پشووی فه‌رمییه‌وه مووچه دابه‌ش نه‌كرا.
PM:10:33:09/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 13584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت