به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه ده‌ستگیركرا
وێستگه نیوز -
به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له رێكخراوێكی تێرۆرستی و په‌یوه‌ندیكردن به داعشه‌وه له سوریا، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ژنێكیان ده‌ستگیر كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی ئه‌یلولی 2019 به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاند كه هه‌فته‌ی رابردوو ژنێكی ئه‌ڵمانی به‌ڕه‌گه‌ز تونسی به‌ناوی (ئومه‌یمه عه‌بدی) له شاری هامبۆرگ ده‌ستگیركراوه، ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه ئه‌و ژنه تاوانباره به په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانی له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی داعش.
ئومه‌یمه عه‌بدی له مانگی دوازده‌ی ساڵی 2014هاوسه‌ری یه‌كه‌می به‌ره‌و سوریا رۆیشتبوو. له ساڵی 2015 ئومه‌یمه هه‌رسێ منداڵه‌كه‌ی بردووه و به‌ره‌و سوریا ڕۆیشتووه تاوه‌كو په‌یوه‌ندی به هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه بكات.
پاشان له شه‌ڕی كۆبانی هاوسه‌ره‌كه‌ی به بۆردومانی فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان كوژرا، دواتر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ دێنیس كوسپێرت گوارنیبێژی راپی ئه‌ڵمانی كرد كه ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه كردبوو. ئه‌م هاوسه‌ره‌شی به بۆردومانی فڕۆكه كوژرا، به‌ڵام پـێش ئه‌وه‌ی بكوژرێت، ئومه‌یمه له ساڵی 2016 لێی جیابووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌ڵمانیا.
ئه‌ڵمانیا چه‌ندان كه‌سی سه‌ر به داعشی دادگایی كردووه و مانگی چوار یه‌كه‌م ژنی داعشی دادگاییكرد به تۆمه‌تی كوشتنی كچێكی ئیزدی ته‌مه‌ن 5 ساڵ كه كردبووی به كویله‌ی خۆی و ئاوی خواردنه‌وه‌ی نه‌دابوویه.
PM:09:24:09/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت