هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی قومار كردن
وێنە-گێتی
وێستگه نیوزـ
هێزێكی سه‌ربه نوسینگه‌ی پشكنه‌ری گشتیی سه‌ربه وه‌زاره‌ین ناوخۆی عیراق هه‌ڵمه‌تێكی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر و پشكنینی بۆ هۆڵه‌كانی رۆڵێت و قوماركردن له به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجامدا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند هه‌ڵمه‌ته‌كه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 9ی ئه‌یلولی 2019، له سێ هۆتێلی به‌غدا ئه‌نجامدراوه و بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگاش بووه كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ خاوه‌ن قومارخانه‌كان به‌تۆمه‌تی سپی كردنه‌وه‌ی پاره و ره‌وانه‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ده‌ركردون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ 189 كه‌س كراوه، ده‌ركه‌وتووه خاوه‌نی ئه‌و سێ هۆتێله ده‌ستیان له سپی كردنه‌وه‌ی پاره و به‌رتیل دان به چه‌ند گه‌وره ئه‌فسه‌رێك هه‌بووه تا رێگه‌یان پێ بده‌ن به شێوه‌یه‌كی نایاسایی قومارخانه‌كانیان به‌ڕێوه‌به‌رن و بێده‌نگیی لێ بكه‌ن.
له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراقدا هاتووه كه له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند ئامێرێكی رۆڵێت و قوماركردندا گیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م تۆمه‌تباراندا به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له دۆسیه‌ی قومارخانه‌كاندا تێوه‌گلاون.
له 6ی ئابی 2019ش، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند كه له به‌غدا هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ سه‌ر
قومارخانه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی كڕین و فرۆشتن به مادده‌ی هۆشبه‌ر و ئافره‌ته‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌نجامداوه و توانیویانه سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین مافیای عیراقی ده‌ستگیربكه‌ن.
PM:07:40:09/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت