فهرهنسا.. هەزار و 500 کەس بههۆی گهرماوه گیانیان لەدەستداوە
فۆتۆ: گێتی
وێستگە نیوزـ
وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا رایگەیاند، لە ماوەی 18 رۆژی وەرزی هاوینی ئەمساڵدا هەزار و 500 کەس گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، ئەو دوو شەپۆلە گەرمایەی لە هەردوو مانگی حوزەیران و تەمووزی ئەمساڵدا ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە بە کۆی رۆژەکانی هەردوو مانگەکە 18 رۆژی خایاندووە.
ئانیس بوزین، وەزیری تەندروستی فەڕەنسا لە لێدوانێکیدا کە گۆڤاری نیوزویک-ی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، ئەو ئامارەی بە ترسناک وەسف کردووەو ئاماژەی بە ترسناکی دیاردەی "گەرمبوونی زەوی" کردووە.
جێی ئاماژەیە پێشتریش شەپۆلێکی گەرمای زۆر لە ساڵی 2003 ئەوروپا بە گشتی و فەڕەنسای گرتەوەو لە سەرجەم ئەوروپادا 70 هەزار کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا و 15 هەزار کەسیان لە فەڕەنسا بوون.
وەزیری تەندروستی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەش داوە، لەگەڵ ئەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمساڵدا بەروارد بە 2003 لە فەڕەنسا گیان لەدەستداوە زۆر کەمترە بەڵام بە رەچاوکردنی ئەو ئامادەکارییانەی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەرما دابینیکردووە رێژەکە هەر بە بەرزی ماوەتەوە.
ش. ر
PM:12:26:09/09/2019
ئهم بابهته 4204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت