رەغەد سەدام حسێن گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەگمەنی دایکی بڵاوکردەوە
رەغەد سەدام حسێن
وێستگه نیوز –
رەغەد سەدام حسێن كچی سه‌رۆكی پێشووتری عیراق گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەگمەنی دایکی بڵاوکردەوە کە پێشوازی لە هاوسه‌ری سه‌رۆكێكی عه‌ره‌ب بڵاوكرایه‌وه.
ره‌غه‌د سه‌دام حسێن كچی سه‌رۆكی پێشووتری عیراق گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ده‌گمه‌نی ساجیده خه‌یروڵای دایكی له میانی پێشوازیكردنی له سۆزان موباره‌ك هاوسه‌ری حوسنی موباره‌ك سه‌رۆكی پێشووتری میسر بڵاوكرده‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه بۆ هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، دیمه‌نی سه‌ردانێكی فه‌ڕمی سۆزان موباره‌ك هاوسه‌ری حوسنی موباره‌ك سه‌رۆكی پێشووتری میسر بۆ عیراق ده‌بینرێت كه له 1988دا ئه‌نجامی دا.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ساجیده خه‌یروڵا هاوسه‌ری سه‌دام حسێن سه‌رۆكی پێشووتری عیراق پێشوازی له‌سۆزان موباره‌ك ده‌كات.
هه‌روه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ره‌غه‌د سه‌دام حسێن و ره‌نا سه‌دام حسێن و لما ماهر عه‌بدولڕه‌شیدا هاوسه‌ری قوسه‌ی سه‌دام حسێن له پاڵ ساجیده‌ی خه‌یروڵا ده‌ركه‌وتوون.
AM:12:02:09/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 62472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت