ئه‌مریكا: گه‌مارۆ ده‌خه‌ینه سه‌ر هه‌ر لایه‌نێك كه بازرگانیی نه‌وت له گه‌ڵ ئێران بكات
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا
وێستگه نیوز –
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌شی تیرۆریزم و زانیاری دارایی نهێنی رایگه‌یاند كه گه‌مارۆ ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌ر لایه‌نێك كه بازرگانیی نه‌وت له گه‌ڵ ئێران بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8ی ئه‌یلولی 2019 سیگال مه‌نده‌لكر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌شی تیرۆریزم و زانیاری دارایی نهێنی وتی: "درێژه به گه‌مارۆكان بۆ سه‌ر هه‌ركه‌سێك ده‌دین كه نه‌وتی ئێران بكڕێت یان كاری بازرگانی له‌گه‌ڵ سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌نجام بدات و چاوپۆشی له هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناكرێت".
وتیشی: " به هۆی فشاره‌كانی ئه‌مریكا فرۆشتنی نه‌وتی ئێران زۆر دابه‌زیوه و گه‌یشتووه‌ته زیاتر له سه‌دا 80".
هاوكات دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی نه‌وتههه‌ڵگری ئێران "ئادریان ده‌ریا 1" له نزیك سوریا، جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی وتی: "تاران پێیوایه كه دابینكردنی باری دارایی بۆ ئه‌سه‌دی مرۆڤكۆژ، زۆر گرنگتره له دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هاوڵاتیانی".
وتیشی: "ده‌توانین وتووێژ بكه‌ین، به‌ڵام تا ئه‌و كاته‌ی كه ئێران ده‌ست له درۆ هه‌ڵده‌گرێت و رێگا له بڵاوبوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌گرێت، گه‌مارۆكان هه‌ڵناوه‌شێنینه‌وه".
PM:11:45:08/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت