میری كوه‌یت گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه
وێستگه نیوز -
وه‌زیری دیوانی میری كوه‌یت رایگه‌یاند كه باری ته‌ندروستی میری وڵاته‌كه‌یان تێكچووه و به‌هۆیه‌وه به‌په‌له گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
ئاژانسی كونای كوه‌یتی له زاری عه‌لی جه‌راح ئه‌لسوباح وه‌زیری دیوانی میری كوه‌یت بڵاویكرده‌وه كه "شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسوباح میری كوه‌یت له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا باری ته‌ندروستی تێكچووه و به په‌له گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی".
تێكچوونی باری ته‌ندروستی میری كوه‌یت له كاتێكدایه كه ناوبراو به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌و گه‌شته‌ی ئه‌نجامداوه و به‌وهۆیه‌شه‌وه واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه دواخراوه.
18ی مانگی ڕابردوو شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسوباح میری كوه‌یت كه ته‌مه‌نی 90 ساڵه باری ته‌ندروستی تێكچوو و به‌په‌له چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ كرا و دواتر چاكبووه‌وه.
دیوانی میری كوه‌یت له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه پشكنینه پزیشكییه‌كان ده‌ریانخستووه كه باری ته‌ندروستی میر باشه، به‌ڵام ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی ئه‌مڕۆ گومان له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی ناوبراو دروست ده‌كات.
PM:11:25:08/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت