ته‌رمی گه‌وره به‌رپرسێكی پێشووی حزبوڵای لوبنان له ماڵه‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
میدیای فه‌رمیی لوبنان دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی گه‌وره به‌رپرسێكی پێشووی حزبوڵای لوبنانی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا بڵاوكرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8ی ئه‌یلولی 2019، ئاژانسی راگه‌یاندنی نیشتمانی لوبنان كه میدیای فه‌رمیی ئه‌و وڵاته‌یه بڵاویكرده‌وه كه ته‌رمی عه‌لی حه‌مودی، گه‌وره به‌رپرسی پێشووی حزبوڵای لوبنان له شوققه‌كه‌ی خۆی له باشوری به‌یروتی پایته‌خت دۆزراوه‌ته‌وه.
ئاژانسه‌كه راشیگه‌یاندوه كه عه‌لی حه‌موی نیشته‌جێی ناوچه‌ی بورج به‌راجنه-ی باشوری به‌یروت بووه و دوای روداوه‌كه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه كردوه.
هاوكات تائێستا حزبوڵای لوبنان هیچ لێدوان و راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به روداوی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پێشوی بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.
PM:09:03:08/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت