وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: كه‌شتییە نەوتگوازەرەوەکە گه‌یشته شوێنی خۆی و نه‌وته‌كه‌شی فرۆشت
کەشتیی ئەدریان داریا1ی ئێرانی
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، كه‌شتیی ئه‌دریان داریا1 كه له گه‌روی جه‌به‌ل تارق ئازاد كرا، گه‌یشتوه‌ته شوێنی خۆی و نه‌وته‌كه‌شی فرۆشتوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8ی ئه‌یلولی 2019، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: كه‌شتیی نه‌وتگوازه‌ره‌وه‌ی ئه‌دریان داریا1 كه له گه‌روی جه‌به‌ل تارق ئازاد كرا، گه‌یشتوه‌ته ئه‌و شوێنه‌ی كه بۆی دیاریكراوه و ئه‌و نه‌وته‌شی فرۆشتوه كه هه‌ڵیگرتبوو.
هه‌ر ئه‌مڕۆش سایتی سكای نیوز له‌زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه: به‌رپرسانی واشنتن سزای هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكدا ده‌ده‌ن كه نه‌وتی ئێران بكڕێت یان بارزگانی له‌گه‌ڵ سوپای پاسدارانی ئێران‌دا بكات.
کەشتیی Grace 1ی نه‌وتگوازه‌ره‌وه‌ی ئێران لە 4ی تەمموزی 2019 لەلایەن بەریتانیاوە لە گه‌روی جەبەل تارق ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا كه تۆمه‌تبار كرابوو به‌وه‌ی به‌ره‌و سوریا ده‌ڕوات، دواتر و له 15ی ئابی 2019، دادگای جه‌به‌ل تارق بڕیاری ئازادكردنی كه‌شتییه‌كه‌ی دا و ئه‌مجاره كه‌شتییه ئێرانییه‌كه به‌ناوی ئه‌دریان داریا1 و بەئاڵای ئێرانەوە ده‌ستی به گەڕانەوە كرد.
دوای ماوه‌یه‌كی زۆر مانه‌وه له ئاوه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ 8ی ئه‌یلولی 2019، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه كه‌شتییه‌كه گه‌یشتوه‌ته شوێنی خۆی و ئه‌و نه‌وته‌شی فرۆشتوه كه پێی بووه.
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كیش به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كه‌ی، لە 19ی تەمموزی 2019دا سوپای پاسدارانی ئێران کەشتیی Stena Imperoی نەوتگوازه‌ره‌وه‌ی بەریتانیای لە گەروی هورمز بە 23 کەسەوە دەستبەسەرکرد و ئاڵای وڵاتەکەیان لەسەرهەڵکرد و ئێستاش بۆ بەندەر عەباسی گواستوەتەوە.
PM:04:14:08/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت