وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی نوێی مووچه‌ی راگه‌یاند
دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاند و ئاشكراشیكرد، مووچه‌ی یه‌كه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتاو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: رۆژی سێشەممە 10ی ئەیلولی 2019، مووچەی هێزەکانی حه‌فتاو هه‌شتای سه‌ر به وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی چوارشەممە 11ی ئه‌یلولی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت و دابەشکردنی مووچەش بەردەوام دەبێت بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی.
ئه‌مڕۆش مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته دابه‌شكراو سبه‌ینێ دووشه‌ممه 9ی ئه‌یلولی 2019، به‌هۆی پشووی فه‌رمییه‌وه مووچه دابه‌ش ناكرێت.
هــ. ر
PM:02:39:08/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 22956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت