ئهپڵ سێ گۆڕانکاری سەرەکی له ئایفۆن-دا دەکات
ئهپڵ سێ گۆڕانکاری سەرەکی له ئایفۆن-دا دەکات
وێستگە نیوز-
راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کۆمپانیای ئەپڵ سێ گۆڕانکاری سەرەکی لە مۆبایلی ئایفۆن-ی 2020 دا دەکات.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ماشابڵ تایبەت بە تەکنەلۆژیا کۆمەڵێک زانیاری سەبارەت بە مۆبایلی ئایفۆن-ی 2020 دزەی پێکراوە.
راپۆرتەکە روونی کردووەتەوە ئەپڵ ئامادەکاری دەکات بۆ سێ گۆڕانکاری لە مۆبایلی ئایفۆن، کە یەکەم گۆڕانکاری بریتیە لە بوونی هەموو تایبەتمەندیەکانی نەوەی پێنجەمی مۆبایلە زیرەکەکان.
گۆڕانکاری دووەمیش کە بۆ مۆبایلەکە زیاد دەکرێت بەرزکردنەوەی توانای کارکردنی کامێرای مۆبایلەکەیە و جێبەجێکردنی سیستمی زیرەکی دەستکردە تێیدا، گۆڕانکاری سێیەمیش بریتیە لە زیادکردنی قەبارەی لەمسی شاشەی مۆبایلەکە و پشتیوانی لە شاشەی OLED دەکات.
PM:01:37:08/09/2019
ئهم بابهته 7000
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت