سیاسه‌تمه‌دارێك: لابردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی دۆخی عیراق ئاڵۆزتر ده‌كات

‌عادل عه‌بدولمه‌هدی، سە‌رۆک وە‌زیرانی‌ عیراق

وێست نیوزـ

مە‌حمود عوسمان، سیاسە‌تمە‌دار و پە‌رلە‌مانتاری‌ پێشووی‌ عیراق، پێیوایە‌ دۆخی‌ ئێستای‌ عیراق، دۆخێکی‌ ناسە‌قامگیرە‌، بۆیە‌ بە‌ لابردنی‌ عادل عە‌بدولمە‌هدی‌، دۆخە‌کە‌ ئاڵۆزتر دە‌بێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق رایگه‌یاندوه‌، ئه‌گە‌ر لابردنی سه‌رۆك وه‌زیران ببێتە‌ نە‌ریت، ئە‌وا لە‌ داهاتوودا ئه‌وه‌نده‌ دووبارە‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ دۆخی‌ عیراق هە‌رگیز سە‌قامگیر نابێت.

له‌ لێدوانێكدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا، مە‌حمود عوسمان سیاسە‌تمە‌دار و پە‌رلە‌مانتاری‌ پێشووی‌ عیراق، پێیوایە‌ دۆخی‌ ئێستای‌ عیراق، دۆخێکی‌ ناسە‌قامگیرە‌، بۆیە‌ بە‌ لابردنی‌ عادل عە‌بدولمە‌هدی‌،دۆخە‌کە‌ ئاڵۆزتر دە‌بێت، وتیشی:"ئه‌گە‌ر عادل عە‌بدولمە‌هدی‌ لاببرێت، بە‌ ئاسانی‌ لایە‌نە‌کان لە‌سە‌ر کە‌سێکی‌ تر بۆ شوێنە‌کە‌ی‌ ڕێک ناکە‌ون، بۆیە‌ لابردنی‌ ئاسان نیە‌."

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سە‌رچاوە‌یە‌ک لە‌سە‌رۆکایە‌تی‌ کۆماری‌ عیراق کە‌ داوای كردوه‌ ناوی نه‌هێنرێت، بە‌دە‌نگی‌ ئە‌مریکای‌ رایگه‌یاندوه‌" هە‌رچە‌ندە‌ شیعە‌کان له‌ عه‌بدولمه‌هدی توڕە‌ن، بە‌ڵام پێناچێت هە‌وڵ بۆ لابردنی بدە‌ن."

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌ شیعە‌کان نایانە‌وێت بە‌لابردنی‌ عادل عە‌بدولمە‌هدی‌، لابردنی‌ سە‌رۆک وە‌زیران بکە‌نە‌ نە‌ریت، چونكه‌ ئه‌گە‌ر لابردن ببێتە‌ نە‌ریت، ئە‌وا لە‌ داهاتوودا هە‌وڵی‌ لابردنی‌ سە‌رۆک وە‌زیران هێندە‌ دووبارە‌ دە‌بێتە‌وە‌، دۆخی‌ عیراق هە‌رگیز سە‌قامگیر نابێت."

بە‌وتە‌ی‌ سە‌رچاوە‌کە‌ی‌ سە‌رۆکایە‌تی‌ کۆمار، ئێرانیش پشتگیری‌ مانە‌وە‌ی‌ عادل عە‌بدولمە‌هدی‌ دە‌کات، چونکە‌ ترسی‌ لە‌ دروستبوونی‌ پشێوی‌ و هێنانی‌ کە‌سێک هە‌یە‌، کە‌ تە‌واو لە‌ بەرەی ئە‌مریکاوە‌ نزیک بێت.

هه‌رله‌سه‌ر ده‌نگۆی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ لابردنی عه‌لدولمه‌هدی ده‌درێن، حە‌مدی‌ گلی‌، چاودێری‌ سیاسی‌، رایگه‌یاندوه‌: عادل عە‌بدولمە‌هدی‌ لە‌لایە‌ن وڵاتە‌ زلهێزەکان و هەێمی کوردستانیشە‌وە‌ پشتیوانی‌ دە‌کرێت، بۆیە‌ مانە‌وە‌ی‌ ناوبراو بۆ سە‌قامگیری‌ ئێستای‌ عیراق گرنگە‌.

هه‌رچه‌نده‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سە‌رۆک وە‌زیرانی‌ عیراق خاوە‌نی‌ کوتلە‌ی‌ بە‌هێز نییە‌له‌ پە‌رلە‌مانی‌ په‌رله‌مانی عیراق، بە‌ڵام ترسی‌ لایە‌نە‌کان لە‌ ئاڵۆزبوونی‌ دۆخە‌کە‌ و پشتیوانی‌ دە‌رە‌کی‌ ، وایکردووە‌ نە‌توانرێت بە‌ئاسانی‌ دە‌ستی‌ بۆ ببرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا هێزە‌ شیعیە‌کان بە‌ردە‌وام هێرشدە‌کە‌نە‌ سە‌ر عادل عە‌بدولمە‌هدی‌ و بە‌تایبە‌ت دوای‌ نزیک بوونە‌وە‌ی‌ ره‌وتی سه‌در له‌ به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن، بە‌ڵام ناوبراو بێ ئە‌وە‌ی‌ وە‌ڵامی‌ هێرشە‌کان بداتە‌وە‌، بە‌ بێدە‌نگی‌ سە‌رقاڵی‌ کاری‌ خۆیە‌تی‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وڵاتە‌ زلهێزەکان و ئێران کۆکن لە‌سە‌ر عه‌بدولمه‌هدی و هاوكات پە‌یوە‌ندیشی‌ لە‌گە‌ڵ هەرێمی‌ کوردستان بە‌هێزە‌.

هەوڵدانی‌ سە‌رۆک وە‌زیرانی عیراق بۆ هەڵوە‌شاندنە‌وە‌ی‌ حە‌شدی‌ شە‌عبی‌ و بێدە‌نگبونی‌ بە‌رامبە‌ر هێرشی‌ فڕۆکە‌ "نە‌ناسراوە‌کان" بۆ سە‌ر جبە‌خانە‌کانی‌ حە‌شد، هێندە‌ی‌ تر هێزە‌ شیعیە‌کانی‌ نیگە‌ران کردوە‌، ئه‌وه‌ش وایكرد قە‌یس خه‌زعە‌لی‌ سە‌رۆکی‌ عە‌سایبی ئە‌هلی لحە‌ق، بە‌ئاشکرا وتی"مانگی‌ 10 ی‌ ئە‌مساڵ خۆپیشاندان دە‌ست پێدە‌کات و مانگی‌ دواتر حکومە‌ت دە‌ڕوخێت."


PM:07:15:07/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت