دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران ده‌ستپێده‌كات
وێستگه نیوز -
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له سبه‌ینێوه ده‌ست به دابه‌شكردنی مانگی حوزه‌یرانی رابردوو ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 8ی ئه‌یلولی 2019 مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكان خه‌رج ده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌كه وتی: "رۆژی دووشه‌ممه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پشووه، هیچ مووچه‌یه‌ك دابه‌ش ناكرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌ت، رۆژی سێشه‌ممه 10ی ئه‌یلول مووچه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80 دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه گه‌ر هیچ بارێكی له‌ناكاو روونه‌دات، رۆژی چوارشه‌ممه 11ی ئه‌یلول مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
PM:01:10:07/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 9376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت