فه‌یسبووك به‌شێكی تایبه‌ت بۆ عاشقان ده‌كاته‌وه
وێستگە نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای فه‌یسبووك رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێكی تایبه‌ت بۆ ژوانی عاشقان به‌رده‌ست ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له رێگه‌یه‌وه ژوانی نێوان خۆشه‌ویستان ببه‌سترێت و یه‌كدی بناسن.
مارك زوكه‌ربێرگ، به‌ڕێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك، له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌و تۆڕه ده‌ڵێت: "زۆرجار كه ده‌چمه وڵاتان ئه‌و كه‌سانه ده‌بینم كه له رێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه یه‌كدیان ناسیوه و هاوسه‌رگیریان كردووه، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له دڵخوازترین ئه‌و شتانه‌ی له فه‌یسبووكدا هه‌یه".
روونیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌رچی تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هیچ به‌شێك بۆ به‌ستنی ژوان و یه‌كترناسینى عاشقان نييه، به‌ڵام له‌مڕۆوه له ئه‌مه‌ریكا به‌شێك به‌رده‌ست ده‌خه‌ن، وه‌كو ئه‌پێك وایه به‌ڵام له رێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه ده‌بێت.
زوكه‌ربێرگ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كاریان له‌سه‌ر پاراستنی تایبه‌تمه‌ندێتی زانیاری كه‌سه‌كان و به‌كارهێنه‌ران كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كۆنتڕۆڵی زانیارییه نهێنییه‌كانییان بكه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له ماوه‌یه‌كی نزیكیشدا خزمه‌تگوزارییه‌كه له 20 وڵاتی دیكه‌ش به‌رده‌ست ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌درێت له هه‌موو وڵات خزمه‌تگوزارییه‌كه كار بكات.
AM:09:15:06/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 6040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت