نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بەرز بوەوە


وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌مڕۆ هەینی 6ی ئه‌یلولی 2019، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.

نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ 56 دۆلار و 33 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به‌ 60 دۆلار و 98 سه‌نت فرۆشرا.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرھەمھێن و ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

جگە لەوەش لە ماوەکانی‌ رابردوودا بەھۆی ھەڕەشەکانی ئەمریکا لە ئێران کە نەوتی ھەناردەکراوی ئەو وڵاتە دێنێتە سەر سفر نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.


AM:08:55:06/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 2160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو