دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش دواكه‌وت
وێستگه نیوز ـ
ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5ی ئه‌یلولی 2019، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ده‌ستپێبكات و دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته وه‌ریبگرن، به‌ڵام مووچه دابه‌ش نه‌كرا.
ئه‌گه‌رچی به‌پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی كه هه‌موو پێنجی مانگێك مووچه دابه‌ش ده‌كرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته دابه‌ش ده‌كرێت، به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی وێستگه نیوز ئه‌مڕۆ مووچه دابه‌ش نه‌كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان پاره‌ی نه‌خستووه‌ته‌سه‌ر حسابی ئه‌و بانكه‌ی مووچه‌ی لێوه دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، كه‌له وه‌زاره‌تی دارایی و پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستی كه‌وتوون، به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌وه له‌مڕۆدا، دابه‌شكردنی مووچه ده‌كه‌وێته رۆژی یه‌كشه‌ممه 8ی ئه‌یلولی 2019، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان پاره بخاته سه‌ر حسابی ئه‌و بانكه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پشت به 378 ملیار دیناری وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان و 445 ملیار دیناری حكومه‌تی عیراقی ده‌به‌ستێت، پاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان له سه‌ره‌تای هه‌موو مانگێك ده‌خرایه سه‌ر ژماره بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و پاره‌كه‌ی به‌غداش له دوای 20ی مانگه‌وه دێت.
هــ. ر
AM:11:40:05/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 10560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت