گۆڕان؛ ململانێی دوو شەش‌و بەیازەکان
وێستگه نیوز- رۆژنامه‌ی هاوڵاتی- ئارا ئیبراهیم
لەکاتێکدا تەنها چەند ڕۆژێکی ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی گۆڕان، ململانێیەکی توند‌و نهێنی هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەندامێتی ئەو خانەیە، ئەوەش قۆناغێکی نوێیە لەژیانی سیاسی ئەو بزووتنەوەیە دوای کۆچکردنی نەوشیروان مستەفا لەدوو ساڵی رابردوودا.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مڕۆ ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌ندامانی خانه‌ی راپەڕاندن ده‌کاته‌وه‌و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک ده‌خایه‌نێت و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت چه‌ند که‌سێکی نوێ بچنه کێبڕکێکه‌وه کەهەندێکیان گەنجن.
خانەی راپەڕاندنی گۆڕان بەرزترین دەسەڵاتی هەیە لەناو ئەو حزبەداو هاوتای مەکتەبی سیاسی حزبەکانی ترە کە دەسەڵاتی جێبەجیکردنیان هەیە.
بڕیارە ئه‌مڕۆ 4ی ئه‌یلولی 2019 ژووری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ڕێگەی فۆڕمێکی شه‌ش خانه‌ییه‌وه ده‌رگای خۆپاڵاوتن بکاته‌وه بۆ ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێکخه‌ری گشتی.
بەپێی وتەی هەشت سەرچاوەی دیاری ناو بزووتنەوەی گۆڕان کە قسەیان بۆ هاوڵاتی کردوە، ململانێیەکی توند هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە کە شەڕی «تۆپاندنی دوو شەش» دەکەن لە دەستی یەکتریدا.
به‌پێی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خانه‌ی راپەڕاندن به رێکخه‌ری گشتیی و رێکخه‌ری جڤاتی گشتییه‌وه له‌حه‌وت که‌س پێکدێت.
هه‌ریه‌ک له له(محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، ره‌ئوف عوسمان، عوسمانی حاجی مه‌حمود) خۆیان بۆ خانه‌ی راپه‌راندن کاندید ناکه‌نه‌وه‌و ته‌نها (جه‌لال جه‌وهه‌ر، شۆڕش حاجی، جه‌مال حاجی محه‌مه‌د) خۆیان کاندید ده‌که‌نه‌وه‌و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌ریه‌ک له( ئاراس وه‌لی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی، ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆکی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، عه‌دنان عوسمان، په‌رله‌مانتاری خولی پێشوو، چالاک موهه‌ندیس، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی، خه‌لیل سه‌رکانی ئه‌ندامی جڤاتی گشتی) خۆیان بۆ ئه‌ندامێتی خانه‌ی راپەڕاندن کاندید بکه‌ن، له‌گه‌ڵ دوو ژنی دیکه خۆیان کاندید ده‌که‌ن بۆ رێکخه‌ری جڤاتی گشتی که ئۆتۆماتیکی ده‌بێته ئه‌ندامی خانه‌ی راپەڕاندن ئه‌وانیش بریتین له (دڵخواز کاکه ره‌ش سکرتێری جڤاتی گشتی و نه‌سرین جه‌مال ئه‌ندامی جڤاتی گشتی).
ئه‌ندامێکی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شێکی زۆر له‌و ناوانه پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که ئه‌ندامی جڤاتی گشتی و نیشتمانی و که‌سایه‌تی دیاری گۆڕانن.
نه‌سرین جه‌مال، ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد ئه‌مڕۆ خۆپاڵاوتن بۆ خانه‌ی راپه‌راندن و رێکخه‌ری گشتی ده‌ستپێده‌کات که له14ی ئه‌یلولدا ده‌نگدانیان بۆ ده‌کرێت، وتیشی «ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی جڤاتی گشتی ماوه‌که‌ی ته‌واوبووه پێش هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی راپەڕاندن ده‌سته‌ی جڤاتی گشتی له 12ی ئه‌یلول سه‌رۆکه‌که‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێت و ئوتۆماتیکی ده‌بێته ئه‌ندامی خانه‌ی راپەڕاندن».
نه‌سرین جه‌مال وتیشی»کۆمه‌ڵێک رێنمایی هه‌یه، ئه‌و فۆرمانه‌ی هه‌یه بۆ خۆپاڵاوتن به‌نیازم خۆم بۆ رێکخه‌ری جڤاتی گشتی کاندید بکه‌م».
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شکرد، دواتر له‌ناو جڤاتی گشتیدا جێگری رێکخه‌ری جڤاتی گشتی و سکرتێره‌که‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێت.
نه‌سرین جه‌مال جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه که «عوسمانی حاجی مه‌حمود، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، ره‌ئوف عوسمان، ئه‌ندامانی خانه‌ی راپەڕاندن خۆیان کاندید ناکه‌نه‌وه«، به‌ڵام (جه‌مال حاجی محه‌مه‌د)، (شۆڕش حاجی) خۆیان کاندید ده‌که‌نه‌وه‌و «پرسی وه‌رگرتنی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تیش بۆ کاروباری چاکسازی که ناوی (مامۆستا جه‌لال جه‌وهه‌ر) ده‌هێندرێت نازانرێت خۆی کاندی ده‌کاته‌وه یان نا».
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌هه‌ڵبژاردندا دوو ئافره‌ت به‌ده‌نگدان بچنه خانه‌ی راپه‌ڕاندنه‌وه رێگه‌ی پێدراوه، نه‌سرین جه‌مال وتی»له‌وانه‌یه له هه‌ڵبژاردندا دوو ئافره‌ت ده‌ربچێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دووپیاو ده‌نگیان وه‌کیه‌ک بوو هه‌ڵبژاردنیان بۆده‌کرێته‌وه ئه‌گه‌ر ژن و پیاوێک ده‌نگیان وه‌کیه‌ک بوو ژنه‌که له‌پێشینه‌تره‌و ئه‌فزه‌ڵیه‌تی هه‌یه‌و داده‌نرێت».
نه‌سرین جه‌مال ده‌شڵێت «ئه‌مجاره خوێنی گه‌نج ده‌چێته ناو خانه‌ی راپەڕاندن‌و ژنیش ده‌چێت».
هاوڵاتی له‌ژماره‌ی پێشوویدا ئه‌وه‌ی ئاشکراکرد که عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کێبڕکێکاری نییه، نه‌سرین جه‌مال ئه‌وه پشتڕاستده‌کاته‌وه‌و وتی»وه‌ڵاهی تا ئێستا شتێکی ئه‌وتۆ نییه که کێبڕکاری هەبێت، ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌وه‌یه که تەنیا عومه‌ر سه‌ید عه‌لی بێت، به‌ڵام نازانرێت له‌کۆتاییدا که‌سێک بیه‌وێت خۆی کاندید بکات یان نا».
ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن کاره‌کانیان دابه‌شده‌کرێت بۆ (جڤاتی گشتی، کاروباری خه‌ڵک، باژێروانه‌کان، فراکسیۆنه‌کان، ژووره‌کانی گۆڕان).
زمناکۆ جه‌لال رێکخه‌ری ژووری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌میدیای بزوتنه‌وه‌که‌ی راگه‌یاندووه که فۆرمه‌که له شه‌ش خانه پێکهاتووه‌و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک ده‌خایه‌نێت و دوو ڕۆژ پێش هه‌ڵبژاردن داده‌خرێت و ده‌نگدان له‌ناو جڤاتی نیشتمانیدا به‌ده‌نگدانی»نهێنی» ده‌بێت.
ئه‌ندامێکی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌نه‌یویست ناوی بهێندرێت جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه که هه‌ڵبژاردن بۆ خانه‌ی راپه‌راندن زۆر هه‌ستیاره‌و هیچ که‌سێک ئاماده نییه له‌ئێستاوه رای بگه‌یه‌نێت که خۆی ده‌پاڵێوێت، چونکه وتی»ململانێکه تونده و که‌س نایه‌وێت دووشه‌ش له‌ده‌ستیدا بتۆپێت».
ئه‌ندامێکی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو ئه‌وانه‌ی پۆستی حکومیان هه‌یه یا په‌رله‌مانتارن ناتوانن خۆیان بۆ خانه‌ی راپه‌راندن بپاڵێون.
چالاک موهه‌ندیس، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت» ئه‌وانه‌ی پۆستی حکومیان هه‌یه یا ئه‌ندامی په‌رله‌مانن به‌پێی ده‌ستوری گۆڕان ناتوانن خۆیان بۆ ئه‌ندامێتی خانه‌ی راپه‌راندن کاندید بکه‌ن، کاتێک قبوڵ ده‌کرێن که ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه بهێنێت ئه‌و ده‌مه قبوڵ ده‌کرێت».
موهه‌ندیس، جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه که رێکخه‌ری گشتی له‌ناو جڤاتی گشتی هه‌ڵده‌بژێردرێت، وتیشی»پێشنیاری فلته‌ری توندم کردووه بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان کاندید ده‌که‌ن و له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه قبوڵکراوه‌و ده‌بێت هه‌بێت».
PM:03:12:04/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 7704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت