پێنج وه‌زیری حكومه‌تی عێراق بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێن
وێستگه‌نیوز -
وابڕیاره پێنج وه‌زیری حكومه‌تی عیراق بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بكرێن به مه‌به‌ستی متمانه لێسه‌ندنه‌وه‌یان.
به‌ختیاری شاوه‌یس، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه‌نیوز-ی راگه‌یاند، وابڕیاره پێنج وه‌زیری حكومه‌تی عیراق بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێن و متمانه‌یان لێوه‌ربگیرێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، هه‌ریه‌كه له سامر عه‌باس غه‌زال، وه‌زیری نه‌وت، د.ساڵح حوسنی، وه‌زیری كشتوكاڵ، محه‌مه‌د هاشم، وه‌زیری بازرگانی و د.لوئه‌ی خه‌تیب، وه‌زیری كاره‌با له‌ناو لیستی ئه‌و وه‌زیرانه‌دان كه بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه ده‌وترێت د.فوئاد حسێن، وه‌زیرای دارایی حكومه‌تی عیراق، له‌ناو ئه‌و لیسته‌دایه كه متمانه‌یان لێوه‌رده‌گیرێتوه د.به‌ختیار شاوه‌یس وتی"تا ئێستا ته‌نها ده‌نگۆیه و من به فه‌رمی نه‌مبیستووه د.فوئاد یه‌كێك بێت له‌و ناوانه‌ی بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت به‌مه‌به‌ستی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه".
PM:01:42:04/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت