گه‌نجێك به‌هۆی په‌تاته‌وه بینین و بیستنی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز –
گه‌نجێكی به‌ریتانی به‌هۆی كه‌می ڤیتامین و كانزاكان له جه‌سته‌یدا له ده‌ره‌نجامی خواردنی به‌رده‌وامی په‌تاته و نه‌خواردنی سه‌وزه و میوه‌وه، توانای بینین و بیستنی له‌ده‌ست دا.
گه‌نجێك كه ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، دانی به‌وه‌دا نا كه له‌وكاته‌ی قوتابی قۆناغی سه‌ره‌تایی بووه خۆی له خواردنی میوه و سه‌وزه به‌دوورگرتووه.
به‌وته‌ی ئه‌و گه‌نجه كه نیشته‌جێی شاری بریستۆلی به‌ریتانیایه، به‌درێژایی چه‌ندین ساڵ سیستمێكی خۆراكی په‌یڕه‌و كردووه كه پێكهاتووه له په‌تاته به سووره‌وه‌كراوی و چپسی په‌تاته و نانی سپی و سۆسج و به‌هۆیه‌وه تووشی كه‌می ڤیتامین و كانزاكان بووه و ده‌ره‌نجام توانای بینین و بیستنی له‌ده‌ست داوه.
به‌وته‌ی خێزانه‌كه‌ی ئه‌و گه‌نجه كه له ئێستادا ته‌مه‌نی 19 ساڵه، له ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه توانای بینین و بیستنی داده‌به‌زی.
له پشكنینه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه گه‌نجه‌كه گرفتاری كه‌می خوێن و ڤیتامین B12 بووه و هۆكاری نه‌خۆشییه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و گه‌نجه هه‌ر خواردنێكی به‌دڵ نه‌بووبێت نه‌یخواردووه و به‌رده‌وام گله‌یی له جۆری خواردنه‌كان كردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ته‌ندروستی ئه‌و نه‌خۆشییه كه له‌لایه‌ن توێژه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی بریستۆل بۆ چاو ئاماده‌كراوه، ده‌رزی ڤیتامین B12ی لێدراوه و له‌رووی خۆراكه‌وه ئامۆژگاری كراوه، به‌ڵام دوای ساڵێك كه سه‌ردانی پزیشكی كردووه‌ته‌وه، بارودۆخی ته‌ندروستی خراپتر بووه و ئاستی بینین و بیستنی زۆر لاواز بووه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه كاتێك ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 17 ساڵ، توانای بینینی گه‌نجه‌كه زۆر خراپ بووه تا كه‌ر گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی نابینا بێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، له‌و كاته‌ی كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی دیاری كراوه، گه‌نجه‌كه تووشی لاوازی هه‌میشه‌یی هه‌ستی بینین بووه.
له دوای توێژینه‌وه له جۆری خۆراكه‌كه‌ی، پزیشكه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت كه كێشه‌ی كه‌می ڤیتامین B12 و ڤیتامین D هه‌بووه، سه‌ره‌ڕای دابه‌زینی چڕی كانزا له ئێسك و دابه‌زینی ئاستی مس و سیلینیۆم كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كانزا و ڤیتامینه پێویستییه‌كانن و زۆركات ئه‌و وڵاتانه ئه‌و كێشانه‌یان هه‌یه كه رێژه‌ی هه‌ژاری تیایاندا به‌رزه و كێشه‌ی كه‌می خۆراكیان هه‌یه.
دوای ئه‌م نه‌خۆشییه، شاره‌زایانی ته‌ندروستی رێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كه سیستمێكی خۆراكی فره‌ڕه‌نگ په‌یڕه‌و بكه‌ن كه سه‌وزه و میوه و چه‌ره‌زات و پاقله‌مه‌نی و دانه‌وێڵه و شیره‌مه‌نی له‌گه‌ڵ ماسییه چه‌وره‌كان و هه‌ندێك جۆری گۆشت له خۆبگرێت چونكه هاوكارده‌بن له پیاده‌كردنی سیستمێكی خۆراكی هاوسه‌نگ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست.
راپۆرته‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بریستۆل بۆ چاو راشیگه‌یاند كه مه‌ترسییه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان له‌سه‌ر لاوازی ته‌ندروستی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن و قه‌ڵه‌وی و شێرپه‌نجه كه په‌یوه‌ندیدارن به به‌كارهێنانی خواردنه خێراكان زانراوه، به‌ڵام به‌دخۆراكی ده‌كرێت زیان به كۆئه‌ندامی ده‌مار به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بگه‌یه‌نێت به‌تایبه‌ت هه‌ستی بینین.
راشیگه‌یاند كه ده‌گمه‌نه ئه‌و حاڵه‌ته له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا رووبدات، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ده‌كرا چاره‌سه‌ر بكرێت گه‌ر زوو ئاشكرابكرایه، به‌ڵام گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرا، ده‌بێته هۆی نابینایی هه‌میشه‌یی.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
AM:11:01:03/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت