مونیره عوسمان خۆی كاندید ده‌كات بۆ خانه‌ی راپه‌راندن
وێستگه‌نیوز
مونیره عوسمان، هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری داوه خۆی كاندید بكات بۆ ئه‌ندامێتی خانه‌ی راپه‌راندنی بزوتنه‌وه‌كه‌ی.
مونیره عوسمان، هه‌ڵسوڕاوی دیاری و په‌رله‌مانتاری پێشوی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، بڕیاری داوه خۆی كاندید بكات بۆ ئه‌ندامێتی خانه‌ی راپه‌راندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
وتیشی" یه‌كه‌م كۆنگره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بڕیاری ئه‌وه‌ی دا كه نابێت رێژه‌ی ژن له ئۆرگانه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له %30 كه‌متر بێت، به‌ڵام له دوای كۆنگره ئه‌و رێژه‌یه‌ی ژن له ئۆرگانه‌كان جێگه‌ی نه‌بۆوه".
مونیره عوسمان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌رابردوودا ره‌خنه‌ی ئه‌وه له خانه‌ی راپه‌راندن گیراوه، نه گه‌نجی تێدایه و نه ژن، بۆیه بڕیاری داوه بۆ ئه‌م خوله خۆی هه‌ڵبژێرێت.
وابڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو، ژوری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ هه‌ڵسوڕاوانی بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان هه‌ڵبژێرن بۆ ئه‌ندامێتی خانه‌ی راپه‌راندن و رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆران.
جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری داوه رۆژی 14-9-2019، هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی خانەی راپەڕاندنبكرێت، كه پێکدێن لە (رێکخەری گشتی، سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی، سکرتێری فراكسیۆنەكان، سكرتێری ژورەكان، سكرتێری باژێڕوانەكان و سكرتێری كاروباری خەڵك) لەناو ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی هەڵدەبژێردرێن و سکرتێری جڤاتی گشتییش لەلایەن ئەندامانی جڤاتی گشتییەوە هەڵدەبژێردرێت و راستەوخۆ دەبێتە ئەندامی خانەی راپەڕاندن.
به‌پێی په‌یره‌وی ناوخۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌راندن بۆ دوو ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێن، هه‌رئه‌ندامێكیش بۆ سێ خول ده‌توانێت بۆ هه‌مان پۆست خۆی هه‌ڵبژێرێت.
AM:11:58:02/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت