هاوین كۆتایی هات
وێستگه نیوزـ
مریا‌م كلینك، نمایشكاری لوبنانی كه هه‌میشه به جلوبه‌رگ و ره‌فتاره‌كانی سه‌رنج بۆخۆی راده‌كێشێت، ئه‌مجاره به وێنه‌یه‌كی روتی خۆی هه‌رای ناوه‌ته‌وه و په‌یامی ئه‌وه‌یه به‌و وێانه بڵێت وه‌رزی هاوین به‌سه‌ر چوو.
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، مریا‌م كلینك سێ وێنه‌ی خۆی به جلی ژێره‌ه‌وه بڵاوكردوه‌ته‌وه و له‌سه‌ریان نوسیویه‌تی: "وه‌زری هاوین كۆتایی هات"، له‌سه‌ر یه‌كێكی دیكه‌ش نوسیوه‌یه‌تی: "باوی جلی پڵنگی نه‌ما".
هه‌میشه ئه‌م خانمه لوبنانیه له‌سه‌ر ستایڵ و جلوبه‌رگه روته‌كه‌ی، هێرشێكی زۆری له‌سه‌ره و داوای لێده‌كه‌ن به‌خۆیدا بچێته‌وه، هەندێکیش دەڵێن وێنەکانی فۆتۆشەپە، بەڵام لەبەرامبەریشدا زۆرێك هه‌ن ده‌ستخۆشیی لێده‌كه‌ن و هانی ده‌ده‌ن لەسەر ئەو ستایڵەی بەردەوام بێت.
پێشتر و لە ساڵێ 2016، له‌سه‌ر له‌به‌ركردنی جلی ژێره‌وه له ئه‌لبومه وێنه‌یه‌كدا، له‌لایه‌ن پۆلیسی ئادابی لوبنانه‌وه
مریا‌م كلینك بانگهێشتی بنكه‌ی پۆلیس كراوه و له‌سه‌ر بانگهێشته‌كه‌ش كلینك وتویه‌تی: "به‌ڵێ ئه‌فسه‌رێكی بنكه‌ی پۆلیس له ناوچه‌ی به‌كفیا په‌یوه‌ندیی پێوه كردم و پێی راگه‌یاندم كه ده‌وڵه‌تی لوبنان سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر تۆمار كردووه و خاوه‌ن سكاڵاكه‌ش پۆلیسی ئادابه، تۆمه‌ته‌كه‌ش ئه‌وه بووه كه به‌جلوبه‌رگی ژێره‌وه ئه‌لبومه وێنه‌یه‌كم گرتووه."
مریا‌م كلینك له ساڵی 1970 له باوكێكی لوبنانی و دایكێكی سڕبی له‌دایكبووه و له ته‌مه‌نی 15 ساڵییه‌وه وه‌ك نمایشكار كاری كردوه و ساڵی 2012 بووه‌ته گۆرانیبێژ، كلینك هه‌م چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیشه، به‌ڵام به ستایڵ و جلوبه‌رگه روته‌كه‌ی و گرته ڤیدیۆییه گه‌رموگوڕه‌كانی و بیروڕا سیاسیه‌كانی و بۆچونه‌كانی له‌سه‌ر ژینگه و ئاژه‌ڵ، به‌رده‌وام بوه‌ته جێی مشتوڕ.
ئه‌و كاته‌ی یه‌كه‌م گۆرانیی له ساڵی 2012 به‌ناوی (عه‌نته‌ر) به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی سوریا بڵاوكرده‌وه، كلینك ره‌خنه‌كه‌یه‌كی زۆری لێ‌گیرا به‌وه‌ی زیاده‌ڕۆیی له وروژاندنی سێكسی ده‌كات و ئاماژه بۆ شوێنه هه‌ستیاره‌كان ده‌كات، زۆرێكیش به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن كه ده‌نگی له ئاستی گۆرانی وتندا نییه و هونه‌ری عه‌ره‌بیی تێكداوه.
PM:06:18:01/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 17216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت