گێچه‌ڵی پێكرا
وێستگه نیوز -
خانمه ئه‌كته‌ری تونسی دووڕه زروق كاردانه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراوی هه‌بوو به‌رامبه‌ر یه‌كێك له هه‌واداره‌كانی كه به قسه گێچه‌ڵی پێكرد.
دووڕه زروق خانمه ئه‌كته‌ری تونسی له یه‌كێك له په‌یجه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكرده‌وه ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی هه‌وادارانی لێكه‌وته‌وه.
یه‌كێك له‌و هه‌وادارانه‌ی كۆمێنتی له‌سه‌ر وێنه‌كه دابوو نووسیبووی " ئه‌ی دووڕه من ده‌مه‌وێ تۆ بكه‌مه هه‌وێی هاوسه‌ره‌كه‌م".
ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره به‌و گێچه‌ڵپێكردنه زۆر تووڕه‌بوو و له وه‌ڵامدا بۆی نووسی " ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ژنه‌كه‌تدا ده‌یهێنی ناوی (ضرّة) هه‌وێ-یه نه‌ك دووڕه (ناوی خانمه ئه‌كته‌ره‌كه)، تۆ پێویسته پێش ئه‌وه‌ی یه‌ك وشه بنووسی به باشی خۆت فێری زمانی عه‌ره‌بی بكه‌ی".
دووڕه زروق له درامای " بلا دلیل" له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له خالد سه‌لیم، نیكۆلا معه‌وه‌ز، حازم سه‌میر و ئیسلام جه‌مال به‌شداری كرد.
سه‌رچاوه: نه‌شره‌تولفه‌ن
ش . ر
PM:09:59:30/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 9432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت