دوای ئازادكردنی له زیندان 3 ملیۆن دۆلاری پێبه‌خشرا
وێستگه نیوز -
ژنێكی ئه‌مریكی كه له ساڵی 1979دا به تاوانی كوشتنی كه‌سێك به زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزادرا و دوای چه‌ندین ساڵ مانه‌وه‌ی ئاشكرا بوو كه بێتاوانه، دوای داواكردنی قه‌ره‌بوو له‌لایه‌ن دادگاوه سێ ملیۆن دۆلاری پێ درا.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی ABC ئه‌مریكی كاسی ودس كه 35 ساڵی ته‌مه‌نی له زینداندا به‌سه‌ربردووه له‌ڕێگه‌ی پشكنینی DNA ده‌ركه‌وتووه كه بێتاوانه.
كاسی له ئێستادا 68 ساڵه و پارێزه‌ره‌كه‌ی رایگه‌یاند كه له ئێستادا له به‌رامبه‌ر ئه‌و ساڵانه‌ی به بێتاوانی له زیندان به‌سه‌ریبردووه، بریگرته‌كه‌ی به سێ ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بوو كراوه‌ته‌وه.
پارێزه‌كه وتووشیه‌تی، ئه‌وكاته‌ی رووداوی كوشتنه‌كه ڕوویداوه كاسی ودس له نه‌خۆشخانه‌ی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان بووه له ولایه‌تی لویزیانا.
به‌پێی تۆماره‌كانی دادگای ئه‌مریكی كاسی له‌و ئه‌مریكیانه‌یه كه زۆرتری كات له زینداندا ماوه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نادادوه‌رانه، له ئێستادا كاسی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له كه‌سه نزیكه‌كانی له واشنتۆن ژیان به‌سه‌رده‌بات.
پارێزه‌ره‌كه‌ی كاسی ئه‌وه‌شی وتووه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م پاره‌یه قه‌ره‌بووی ئه‌م هه‌موو مانه‌وه‌یه له زینداندا ناكاته‌وه، به‌ڵام ده‌كرێ بۆ هه‌ندێك پێویستی و چاودێری بۆی به‌كه‌ڵك بێت.
به‌پێی یاسایه‌ك كه له ویلایه‌تی نیڤادا ده‌رچووه و ساڵی رابردوو چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه هه‌ر كه‌سێك مافی هه‌یه داوای قه‌ره‌بوو بكات به سێ ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی نادادوه‌رانه و بێ‌تاوان كه‌وتبووه زیندانه‌وه.
ش . ر
PM:05:50:30/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 9340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت