عه‌دنان كه‌ریم كۆنسێرته‌كه‌ی كه‌ركوكی دواخست
وێستگه نیوز –
وه‌ك هاوخه‌مییه‌ك بۆ كۆچی دوایی بڕیار كوڕه بچووكه‌كه‌ی شه‌هید ئاسۆی مام جه‌لال مه‌سۆیی پێشمه‌رگه‌ی گیانبه‌ختكردوو، كه له تاو دووریی باوكی گیانی له‌ده‌ستدا، هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم كۆنسێرته‌كه‌ی كه‌ركوكی دواخست.
هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوایی بڕیاری شه‌هید ئاسۆ جه‌لال مه‌سۆیی ده‌ربڕی.
عه‌دنان كه‌ریم نووسیویه‌تی: "بڕیار گیان، ئه‌و دڵه میهره‌بان و پر له خۆشه‌ویستییه‌ت له تاو شه‌هیدبونی باوكه قاره‌مانه‌كه‌ت له لێدان كه‌وت، خه‌م و په‌ژاره‌و سوێیه‌كی بێ ئه‌ندازه‌ت خسته نێودڵمانه‌وه".
عه‌دنان كه‌ریم ده‌ڵێت: "منیش ئه‌مشه‌و فرمیسك وه‌ك رێژنه باران میوانی چاوانم بوو. خوا سه‌بوری دڵی دایكت و كه‌سوكاری هه‌رچی شه‌هیدی رێگای رزگاری كوردستان بداته‌وه".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده راشیگه‌یاندووه كه "هه‌ر به‌م بۆنه‌وه بڕیارم دا كۆنسێرتی شاری كه‌ركوكی خۆشه‌ویستم بۆ كاتێكی نادیار دوابخه‌م".
ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه 25ی ئابی 2019د.یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی به وێستگه نیوزی وت: "بڕیار كوڕی شه‌هید ئاسۆی مام جه‌لال له‌نه‌خۆشخانه‌ی شار كۆچی دوایی كرد".
پێشتر نه‌وشیروان مامی بڕیار بۆ وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو كه "له‌و رۆژه‌وه‌ی باوكی شه‌هیدبووه، رۆژبه‌رۆژ ته‌ندروستی بڕیار له‌دووری باوكی خراپتر بووه".
وتیشی: "به‌یانی رۆژی هه‌ینی 23ی ئاب باری ته‌ندروستی بڕیار زۆر خراپتربوو، بۆیه به‌په‌له گه‌یاندمانه نه‌خۆشخانه".
بڕیاری شه‌هید ئاسۆی مام جه‌لال مه‌سۆی، دوای شه‌هید بوونی باوكی به‌هۆی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی له‌گه‌ڵ باوكی هه‌یبووه و له‌دووری ئه‌و، باری ته‌ندروستی تێكچوو.
بڕیار، كوڕی شه‌هید ئاسۆی مام جه‌لال مه‌سۆیی لێپرسراوی به‌شی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رمیان بوو كه رۆژی 1-8-2019 له‌هێرشه‌كه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی كۆكس له گه‌رمیان له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه شه‌هیدبوو.
وابڕیاربوو هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم له سه‌عات 7ی ئێواره‌ی رۆژی 29ی ئابی 2019 له سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک كۆنسێرتێك ئه‌نجام بدات.
PM:06:42:26/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت