ماڵئاواییان له گه‌رمترین رۆژ كرد
وێستگه نیوزـ
هه‌زاران كچ و كوڕی به‌ریتانی بۆ به‌سه‌ربردنی پشوی Bank Holiday و ماڵئاواییكردن له گه‌رمترین رۆژی مانگی ئاب ئاهه‌نگیان گێڕا و تا دره‌نگانێكی شه‌و له یانه شه‌وانه‌كان مانه‌وه.
له سێ رۆژی كۆتایی هه‌فته‌دا، كچان و كوڕانی به‌ریتانیا به جلوبه‌رگی نیمچهڕوتهوه و دوای خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له مه‌ی، چونه‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاره‌كانی بێرمینگهام و لیدز و مانچسته‌ر و زۆرێكیان پشوه‌كه و شه‌وه‌كه‌یان به‌خۆشی به‌سه‌ر برد، به‌ڵام زۆرێكیش به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی له راده‌به‌ده‌ری مه‌ی، ئاگایان له‌خۆیان نه‌ما و توشی روداوی جۆراوجۆر بوون.
هه‌ندێك له‌وانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كه‌وتن و نه‌یانده‌توانی بڕۆنه‌وه بۆ ماڵه‌وه، هاوڕێكانیشیان جگه‌له‌وه‌ی هاوكارییان ده‌كردن، گاڵته‌شیان پێ ده‌كردن.
كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، گه‌رمترین رۆژانی مانگی ئاب بوو له به‌ریتانیا و پله‌ی گه‌رما گه‌یشته 33 پله‌ی سه‌دی، به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركراویش له ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته له ساڵی 2001 بوو كه 31 پله‌ی تۆمار كرد.
PM:05:53:26/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 11328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت