به‌ڤیدیۆ... توڕه‌بوونی هاوڵاتییه‌كی سعودی
وێستگه نیوز –
هاوڵاتییه‌كی سعودی له كاتی توڕه‌بوونی له ئه‌نجامی شه‌ڕێكدا به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له دوو ئۆتۆمبێلی تر ده‌دات و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك بریندارده‌بن.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌ی ڤیدیۆیی شه‌ڕی چه‌ند كه‌سێك بڵاوكرایه‌وه كه ته‌شه‌نه‌ده‌كات بۆ شه‌ڕه ئۆتۆمبێل.
وته‌بێژی پۆلیسی ناوچه‌ی ریازی پایته‌ختی سعودیه له‌وباره‌یه‌وه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێزه‌كانیان له گه‌ڕه‌كی فه‌یحای رۆژهه‌ڵاتی ریازی پایته‌خت ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه كردووه.
پۆلیس ده‌ڵێت: "له لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی بووه به شه‌ڕیان و دواتر ته‌شه‌نه‌ی كردووه بۆ پێكدادانی ئۆتۆمبێل و ته‌قه‌كردن به ئاسماندا".
وتیشی: "له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی شه‌ڕه‌كه‌یان كردووه، برینداربوون".
وته‌بێژه‌كه‌ی پۆلیس راشیگه‌یاند كه له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه حه‌وت كه‌س ده‌ستگیركراون كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 30 ساڵی بۆ 50 ساڵی ده‌بێت و له شه‌ڕه‌كه‌دا به‌شداربوون و رێوشوێنی یاسایی له دژیان گیراوه‌ته‌به‌ر.
PM:08:50:25/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 8432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت