دوای چه‌ند خوله‌كێك له هاوسه‌رگیری گیانیانله‌ده‌ستدا
ریانون و هارلی
وێستگه نیوزـ
له روداوێكی دڵته‌زێندا كه له ولایه‌تی ته‌كساس رویدا، ژن و مێردێكی گه‌نج دوای چه‌ند خوله‌كێك له هاوسه‌رگیری به روداوێكی هاتوچۆ گیانیانله‌ده‌ستدا.
تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه هارلی مۆرغان-ی ته‌مه‌ن 19 ساڵ و ریانون پۆدرۆ-ی ته‌مه‌ن 20 ساڵی ژن له شارۆچكه‌یه‌ك به‌ناوی ئۆرنج كه ده‌كه‌وێته نزیك شاری بۆمۆنت له ولایه‌تی ته‌كساس-ی ئه‌مریكا، توشی روداوێكی هاتوچۆ بوون.
پۆلیسی ناوچه‌كه رایگه‌یاندوه كه ئه‌و ژن و مێرده دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌یان له دادگا و ته‌واوكردنی رێوشوێنی ماره‌كردن و تۆماركردنی هاوسه‌رگیری، ئۆتۆمبیله‌كه‌یان له پاركی دادگاكه هێناوه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام خۆیان به بارهه‌ڵگرێكی بچوكدا كێشاوه و ده‌ستبه‌جێ گیانیانله‌ده‌ستداوه.
پۆلیس رایگه‌یاندوه: دایك و خوشكی زاواش له ئۆتۆمبیله‌كه‌دا بوون و به‌چاوی خۆیان ئه‌و روداوه دڵته‌زێنه‌یان له نزیكه‌وه بینیوه.
دایكی زاوا وتویه‌تی: "كوڕه‌كه‌م به به‌رچاوی خۆمه‌وه مرد، هێشتا خوێنه‌كه‌ی به‌ده‌ستمه‌وه‌یه، چونكه هه‌وڵی زۆرمدا له ئۆتۆمبیله‌كه رایبكێشمه ده‌ره‌وه"، ده‌شڵێت:"ئه‌و دیمه بۆ هه‌تاهه‌تایه له مێشكمدا دمێنێته‌وه و هه‌رگیز له‌بیری ناكه‌م".
PM:07:12:25/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 7144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت