چاویان لەسەر میلانیایە
وێستگه نیوزـ
دوو پاسەوانی کۆماری فەڕەنسی نەیانتوانی چاویان لەسەر میلانیا ترەمپ، هاوسەری سەرۆکی ئەمریکا هەڵبگرن كاتێك بەسەر فەرشی سوری پێشوازی لە سەرۆکە بەشداربووەکانی وڵاتان لە لوتکەی G7 تێپهڕی.
هەڵوێستەکەی ئەو دوو پاسەوانە لە چاوی کامێراکان وون نەبوو کاتێک ئاوڕییان داوەتەوە بۆ سەیرکردنی میلانیا کە عەزییەکی زەردی 650 دۆلاری لە مارکەی کالڤن کلاین پۆشیوە لەگەڵ پێڵاوێکی شەرابی لە مارکەی لۆبۆتان.
ئەمە یەکەمجار نییە میلانیا دوای گەشتەکەی لە واشنتنەوە بۆ فەڕەنسا بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت، یەکەم دەرکەوتنیشی بە پۆشاکێکی مارکەی شانێڵ-ی فەڕەنسی و جانتایەکی گرانبەها بوو بە بەهای 5 هەزار دۆلار.
دواتریش ئەوکاتەی هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ و میلانیای هاوسەری لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا و بریجیت-ی هاوسەری کۆبوونەوە تیایدا میلانیا بە عەزیەکی ڕەنگ کرێمی کە نرخەکەی زیاتر بوو لە سێ ههزار و 800 دۆلار و پێڵاوێکی پاژنە بەرزی سەرنجڕاکێش دەرکەوت.
میلانیا ترەمپ پێش هاتنی بۆ ناو کۆشکی سەرۆکایەتی ئەمریکا نمایشکاری جلوبەرگ بوو، دەرکەوتنە جیاوازەکانیشی لە لوتکەی G7 ههمیشه دهبێته جێی سەرنجی میدیاکان و خەڵک بە گشتی.
PM:06:26:25/08/2019
ئهم بابهته 4196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت