هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز -
سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 25ی ئابی 2019 مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی "ناوخۆ، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، سامانه سرووشته‌كان و ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی دابه‌ش ده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌كه وتی: "هاوكات مووچه‌ی دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هێزی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری و فریاكه‌وتن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه و پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌رێم، لیوای 1 و 2ی هێزه‌كانی پۆلیسی پاراستنی نه‌وت و گاز دابه‌ش ده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكرد كه دوای ئه‌وانه‌ش دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت، تا مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه دوای دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه و شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت.
AM:12:04:23/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 14100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت