داعش هێرشی كرده‌سه‌ر ناوچه‌ی ئیسڵاح
وێستگه نیوز –
چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌سه‌ر گوندێكی سنووری قه‌زای جه‌له‌ولا و له‌لایه‌ن دانیشتوانی ناوچه‌كه‌وه وه‌ڵامیان درایه‌وه.
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه كه ناوی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاند كه "ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش هه‌وڵیانداوه بچنه ناو گوندێكی سنوری ئیسڵاحی سه‌ربه‌ناحیه‌ی جه‌له‌ولا".
سه‌رچاوه‌كه وتی: "خه‌ڵكی ناوچه‌كه لێیان هاتوونه‌ته ده‌ست و وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه و شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه روویداوه".
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه تا ئێستا زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه‌ی چه‌كدارانی داعش نه‌زانراوه.
PM:11:45:22/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 7840
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت