به‌وێنه... له كۆگایه‌كدا ده‌ست به‌سه‌ر 35 كیلۆگرام گۆشت و دوگی خراپ‌دا گیرا
وێستگه نیوز -
لیژنه‌ی ریستۆرانت و كافتریا و شوێنه گه‌شتوگوزاریه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له كۆگایه‌كدا ده‌ست به‌سه‌ر 35 كیلۆگرام گۆشت و دوگی خراپ‌دا گرت بۆ عه‌ره‌بانه‌و ده‌ستگێڕه‌كانی لای مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی ئاماده ده‌كرا.
هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانت و كافتریا و شوێنه گه‌شتوگوزاریه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌و باره‌وه رایگه‌یاند كه "له هه‌ڵمه‌تی ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 2019.8.22دا له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌مان به‌هاوكاری پۆلیسی سه‌را، له كۆگایه‌كدا ده‌ست به‌سه‌ر بڕی (35) كیلۆگرام گۆشت و دوگی ئاژه‌ڵی خراپ‌دا گیرا".
هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "ئه‌و كۆگایه خوارده‌مه‌نی بۆ عه‌ره‌بانه و ده‌ستگێڕه‌كانی لای مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی ئاماده ده‌كات".
وتیشی: "به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی گۆشته‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ریه‌وه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نی كۆگاكه له‌لایه‌ن به‌شی یاسایی قائیمقامیه‌ته‌وه رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".
له‌پێناو سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی خۆیاندا، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات خواردن و خواردنه‌وه‌ی ته‌ندروست و پاكوخاوێن بخۆن و له‌و شوێنانه‌ی خۆراكه‌ماده‌ی خراپبوو و نه‌شیاو به‌كارده‌هێنن دوربكه‌ونه‌وه و زیان به‌ته‌ندروستی خۆتان مه‌گه‌یه‌نن.
لیژنه‌ی ریستۆرانت و كافتریا و شوێنه گه‌شتوگوزاریه‌كان، یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رۆژانه سه‌ردانی ریستۆرانت و چێشتخانه و هه‌موو ئه‌وشوێنانه ده‌كات خواردن ئاماده و پێشكه‌شی هاوڵاتیان و میوان و گه‌شتیارانی شاری سلێمانی ده‌كات.
PM:10:48:22/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت