ئاسایش دووكه‌سى به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردنی هه‌ره‌مه‌كی و پشێوی نانه‌وه ده‌ستگیرد
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاند ده‌ستگیركردنی دووكه‌سی راگه‌یاند كه له شاری چه‌مچه‌ماڵ به هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌یانكردووه و پشێوییان ناوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاند كه "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 20ی ئابی 2019 دوو كه‌س به ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان سه‌نی له‌ناو قه‌زای چه‌مچه‌ماڵدا ته‌قه‌یان ده‌كرد و ترس و دڵه‌ڕاوكێیان خستبۆیه ناو هاوڵاتیانی شار".
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ده‌ڵێت: "ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه ئه‌و دوو كه‌سه ده‌ستگیر كران".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر ئه‌و دوو كه‌سه به‌ندن و دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه".
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی راشیگه‌یاند كه "له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا حه‌وت كه‌سی تر به تۆمه‌تی ته‌قه‌كردنی هه‌ره‌مه‌كی ده‌ستگیركراون و سه‌رجه‌می ئه‌وكه‌سانه به‌ندن و دڵنیایی ته‌واو ئه‌ده‌ین به هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری كه له هیچ كه‌سێك قبوڵ ناكرێت كه ببێته هۆی پشێوی نانه‌وه له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ماندا".
PM:02:00:20/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت