ماوه‌ی كاتژمێرێكه رێگای سلێمانی -ده‌ربه‌ندیخان داخراوه
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه به‌هۆی روداوێكه‌وه ماوه‌ی كاتژمێرێكه رێگای سلێمانی- ده‌ربه‌ندیخان له سه‌ر شاخی به‌رانان داخراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ی ئابی 2019 له سه‌ر ڕێگای (ده‌ربه‌ندیخان - سلێمانی) له سه‌ر شاخی به‌رانان ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر كۆنترۆڵی له ده‌ست داوه و خۆی كێشاوه به په‌رژینی رێگاكه‌دا و پاشان له سه‌ر رێگاكه مقه‌ستی كردووه".
هاتووچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "رووداوه‌كه ئاسته‌نگی بۆ هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتیانی رێگاكه دروست كردووه و ماوه‌ی كاتژمێرێكه رێگاكه داخراوه".
راشیگه‌یاند كه "تیمه‌كانی هاتوچۆی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان له هه‌وڵی رێكخستنی هاتوچۆی شۆفێران و كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌كه‌دان".
AM:09:11:20/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت