یه‌كێتی ئه‌وروپا له رێوشوێنه‌كانی توركیا دژی سه‌رۆك شاره‌وانییه كورده‌كان نیگه‌رانه
وێستگه نیوز –
یه‌كێتی ئه‌وروپا نیگه‌رانی خۆی له"رێوشوێنه سه‌ركوتكه‌ره‌كان"ی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا دژی سه‌رۆك شاره‌وانییه كورده‌كان به "پاساوی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر" ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه پاڵنه‌ری سیاسی له پشته‌وه‌یه.
به‌ره بەیانی رۆژی دووشەممە 19ی ئابی 2019، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا باڵەخانەی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین_یان گه‌مارۆ دا و عەدنان سەلجوق مزراکلی هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد، بەدیعە ئۆزگۆکچەئەرتان، هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی وان و ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی مێردین کە سەر بە هەدەپەن، لە کارەکانیان دوورخرانەوە.
نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا له‌وباره‌وه له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "لابردن و ده‌ستگیركردنی سه‌رۆك شاره‌وانییه هه‌ڵبژێردراوه‌كان و دانانی پیاوانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات له شوێنیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه بێبه‌شكردنی ده‌نگده‌رانه له نوێنه‌رایه‌تی سیاسی‌یان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و زیان له دیموكراتیه‌تی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته ده‌دات".
یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌وباوه‌ڕه‌دایه كه ئه‌و رێوشوێنانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا گومان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی 31ی ئازاری رابردووی ئه‌و وڵاته دروست ده‌كات.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ئه‌نقه‌ره مافی یاسایی هه‌یه كه رووبه‌ڕووی تیرۆر ببێته‌وه، به‌ڵام پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به‌گوێره‌ی یاسا ئه‌و كاره بكه‌ن و رێز له مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بگرن.
یه‌كێتی ئه‌وروپا راشیگه‌یاند كه ئه‌و رێوشوێنه‌ی توركیا دژی سه‌رۆك شاره‌وانییه هه‌ڵبژێردراوه‌كان، پاڵنه‌ری سیاسی له پشته.
سه‌رچاوه: RT
AM:09:01:20/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 1408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت