وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: ده‌رزی ATS بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان دابینكرا
وێستگه نیوز –
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ده‌رزی ATS دژه گوزاز (Anti-Tetanus) بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان و فریاكه‌وتنه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان دابینكرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، د.محه‌مه‌د قادر خۆشناو وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "پێكووته‌ی ATS دژه گوزاز (Anti-Tetanus) بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان و فریاكه‌وتنه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان دابینكرا".
د.محه‌مه‌د قادر خۆشناو ده‌ڵێت: "ده‌رزییه‌كه له ماوه‌ی چه‌ندین مانگدا نه‌مابوو كه بۆ به‌كارهێنانی بۆ نه‌خۆشانی بریندار ( رووداوی ھاتووچۆ، گوللــه، برینی ئاسن و بزمار، برینی قووڵ...هتد) به‌كاردێت".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیگه‌یاند كه "له‌كاتی ئێستادا سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان ده‌توانن له كۆگاكانی ده‌رمانی پارێزگاكان وه‌ریبگرن".
AM:08:18:20/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت