به‌غدا..دوو ئێرانی به‌تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیركران
وێستگه نیوزـ
هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق دوو هاوڵاتیی به ره‌گه‌ز ئێرانی‌یان ده‌ستگیركرد كه دزیان له نوسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی دراو له شاری به‌غدا كردوه، لە باکوری ئەو شارەش منداڵێکی فڕێندراو ئازاد کرا.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی به‌غدا رایگه‌یاند به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیسی بنبڕكردنی تاوان و ده‌زگای هه‌واڵگری، دوو كه‌سی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانی‌یان ده‌ستگیركردوه كه دزیان له نوسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی دراو له به‌غدا پایته‌خت كردوه.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی به‌غدا ئاشكراشیكردوه كه نوسینگه‌كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی شه‌هیدان له خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا و پاره دزراوه‌كه‌ش به هه‌دروو ئێرانییه‌كه گیراوه.
هه‌ر له به‌غدای پایته‌خت، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره باندێكی فڕاندنی هاوڵاتیانیان ده‌ستگیركرد كه له سێ كه‌س پێكهاتبوون.
بانده‌كه منداڵێكیان له‌ناوچه‌ی شه‌عب له باكوری به‌غدا فڕاندبوو، هێزه ئه‌منییه‌كانیش وێڕای ده‌ستگیركردنی بانده‌كه، منداڵه‌كه‌یان ئازاد كردوه و تۆمهتبارهكانیشیان ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردوه.
PM:06:23:19/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت